سعودیە 8 ملیار دۆلار دەداتە میسر

 سعودیە 8 ملیار دۆلار دەداتە میسر
شا سەلمان بن-عەبدولعەزیز، شای سعودیە بڕیاریدا وڵاتەکەی یارمەتی میسر بدات لە پێویستییە پەترۆلییەکانی و بەبڕی 30 ملیار ریالیش ( هەشت ملیار دۆلار) وەبەرهێنانی سعودیە لە میسر زیادبکات.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە لە راپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە " شا سەلمان فرمانی داوە وەبەرهێنانی سعودیە لە میسر بە بڕی هەشت ملیار دۆلار زیادبکرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش پێویستییەکانی میسر بۆ پەترۆڵ دابینبکرێت".

راگەیاندنی بڕیارەکە لەمیانەی کۆبوونەوەی شەریف ئیسماعیل، سەرۆکوەزیرانی میسر و محەممەد بن-سەلمان، جێنشینی جێنشینی شای سعودیە لە قاهیرە بوو.

لە مانگی تەمموزی رابردوو میسر و سعودیە پەیمانیان دا بەیەکەوە کار لەسەر کەیسەکانی بەرگری و باشترکردنی پەیوەنیدییە بازرگانی و وەبەرهێنان بکەن.











رووداو
Top