ئەنگێلا مێرکڵ: کارێکی مێژووییمان بۆ کورد کرد
مێرکڵ لە کۆنگرەی پارتەکەی کە ئەمڕۆ سێشەممە، 15-ی کانوونی یەکەم دووەم رۆژە بەڕێوەدەچێت، رایگەیاند: " لە گرنگترین کاتدا هاوکاری پێشمەرگەمان کردووە و بڕیارێکی دروستمان دا"، گوتیشی:" شتێکمان کرد کە بەدرێژایی مێژوو نەمانکردووە، بەڵام نەشمان دەتوانی تەنیا سەیری تاوانەکانی داعش بەرامبەر بە کوردانی ئێزدی بکەین".
پارتی دیموکراتی کوردستان وەکو تاکە پارتی کورد لە کۆنگرەی حیزبەکەی مێرکڵدا بانگهێشتکرابوو.
رووداو
