ئێران ده‌ڵێت ئه‌سه‌د "هێڵى سووره"
عه‌لى ئه‌كبه‌ر ويلايه‌تى، راوێژكارى عه‌لى خامه‌نه‌ئى، رابه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران، بۆ كاروبارى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى، گوتى: "ته‌نيا گه‌لى سووريا مافى ئه‌وه‌يان هه‌يه داهاتووى ئه‌سه‌د ده‌ستنيشان بكه‌ن".
گوتيشى: "ئێران، به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك هێڵى سوور ده‌بينێت و به هيچ جۆره پڕۆژه‌يه‌كى ده‌ره‌كى به مه‌به‌ستى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات رازى نابێت".
له كۆنگره‌ى تايبه‌ت به دانووستانه‌كانى پرسى سووريا كه مانگى رابردوو له ژنێف به‌ڕێوه‌چوو، لايه‌نه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى سياسى له سووريا رێككه‌وتن.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه پێويسته پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت و حكومه‌تێكى ئينتيقالى درووستبكرێت.
له‌و ميانه‌يه‌دا چاره‌نووسى به‌شار ئه‌سه‌د به ناديارى ماوه‌ته‌وه و له گه‌ڕى يه‌كه‌مى دانووستانه‌كانى ژنێفدا ئه‌و پرسه يه‌كلا نه‌كرايه‌وه.
K24
