خامەنەیی: داهاتووی بەشار ئەسەد هێڵی سوورە
ئاژانسی هەواڵی "ارنا"ی فەرمی ئێرانی لەسەر زاری عەلی ئەكبەر ویلایەتی گەورە راوێژكاری سیاسیی ئایەتوڵا خامەنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ كاروباری دەرەوە رایگەیاند بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا بۆ ئێمە هێڵی سوورە و كەس ناتوانێت بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو سەرۆكە بدات جگە لە گەلی سووریا، لەبەرئەوەی لەلایەن ئەو گەلەوە هەڵبژێردراوە.
ئەو راوێژکارە روونتر گوتی گەلی سووریا تاكە سەرچاوەیە بۆ بڕیاردان لەسەر داهاتووی سەرۆكەكیان، بۆیە نابێت كەس لە دەرەوەی سنووری سووریا بڕیار لەسەر داهاتووی ئەو سەرۆكە بدات.
باسنیوز
