ئۆباما بۆ پۆتین: پێویسته ئه‌سه‌د ده‌سته‌ڵات به‌جێ بهێڵێت
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیادا هاتووه: " دیداره‌كه داخراو بووه".
"دیمیتری بیسكۆف" وته‌بێژی فه‌رمی كرملین، به‌په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند: " هه‌ردوو سه‌رۆك تاوتوێی قه‌یرانه‌كانی سوریا و ئۆكرانیایان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتی "له دیداره‌كه‌دا ئۆباما نیگه‌رانی خۆی له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه ڕووسییه‌كه ده‌ربڕیوه، هه‌ردووكیشیان ئه‌وه‌یان پێ باش بووه كه جموجوڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی قه‌یرانی سوریا ده‌ست پێ بكرێت".
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی ئۆكرانیاش، هه‌ردوو سه‌رۆك گرنگی جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی "مینیسك"یان دووپات كردۆته‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكی "كۆشكی سپی" جه‌ختی له‌وه كرده‌ووه كه ئۆباما بهپۆتینی ڕاگه‌یاندووه، كه‌پێویسته له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی‌دا، ئه‌سه‌د له‌ده‌سته‌ڵات دوور بكه‌وێته‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ی كۆشكی سپی گوتیشی:" ئۆباما جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دیپلۆماتی قه‌یرانی ئۆكرانیا، ئه‌و سزایانه‌ش كهسهپێنراون به‌سه‌ر ڕووسیادا هه‌ڵده‌گیرێن، ئه‌گه‌ر مۆسكۆ ڕێزی ڕێككه‌وتنی مینیسك بگرێت".
باس‌نیوز
