کێشەی روسیا و تورکیا بەرەو چارەسەرکردن
سه‌رۆكی كازاكستان نورسوڵتان نهزاربهیڤ ئێستە له هه‌وڵی جیدیدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و 2 وڵاته له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیاكانی كازاكستان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، نورسوڵتان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان)ـدا كردووه و، پێی گوتووه كه پێویسته له‌گه‌ڵ روسیا په‌یوه‌ندییه‌كانتان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و داكۆكی كردووه له‌وه‌ی ساڵانێكی زۆره روسیا و توركیا په‌یوه‌ندی نێوانیان زۆر خۆش بووه، ئه‌مه‌ش سوودی بۆ ناوچه‌كه هه‌بووه، بۆیه پێویسته هه‌ردوولایان ده‌ست به‌و په‌یوه‌ندییه‌وه بگرن و كێشه‌ی نێوانیان ئاڵۆزتر نه‌كه‌ن.
ئه‌و به‌ڵێنیشی داوه كه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی روسیا و توركیا له یه‌كتری نزیك بكاته‌وه و كۆتایی به كێشه‌ی نێوانیان بهێنێت. له‌و رووه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆی قسه‌ی كردووه و چاوه‌ڕوانیی هه‌نگاوی كردارین.
نورسوڵتان یه‌كێكه له 10 به‌هێزترین سه‌رۆكه‌كانی دنیا و رێزێكی تایبه‌تی لێ ده‌گیرێت له وڵاتاندا. به كه‌سێكی نزیك له پۆتین ناوزه‌ند ده‌كرێت كه به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌نێوانیاندا هه‌یه. هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له‌و سه‌رۆكانه‌ی كه له كاتی كێشه‌ی نێوان روسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ناوچه‌ی كرم، هاتووه‌ته ناو كێشه‌كه و توانیویه‌تی چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه.
باس‌نیوز
