خامنەیی: تیرۆر دوژمنی هاوبەشی ئێمەو وڵاتانی رۆژئاوایە

خامنەیی: تیرۆر دوژمنی هاوبەشی ئێمەو وڵاتانی رۆژئاوایە
رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت، تیرۆر دوژمنی هاوبەشی ئێمە و وڵاتانی رۆژئاوایە دەشڵێت، زۆر وڵات و ناوەند، ئێران بە هۆكاری توندوتوتیژیەكان و پاڵپشتی گروپە تیرۆرستیەكان دەزانن، بەڵام ئەمە دورە لە راستییەوە.

عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێكدا كە ئاراستەی گەنجانی وڵاتانی رۆژئاوایكردووە دەڵێت: "رووداوە تاڵەكان و هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر پاریس جارێكی تر وایكرد من پەیامێك ئاراستەی ئێوە بكەم".

لە درێژەی پەیامەكەیدا خامنەیی دەڵێت: " تیرۆر دوژمنی هاوبەشی ئێمە و ئێوەیە، بەڵام جیاوازیشی هەیە لەنێوان ئێمە و ئێوە لەبەر دوو هۆكار، یەكەمیان ئێوە ئەم چەند رۆژە نائارام بوون، كەچی وڵاتانی ئیسلامی ساڵەهایە نائارامن، دووەمیان وڵاتانی ئیسلامی چاویان لێیە كۆمەڵێك لە وڵاتانی گەورەیی رۆژئاوایی پشتیوانی و هاوكاری تیرۆرستان ئەكەن".

ئاشكراشی دەكات: "زۆر وڵات و ناوەند، ئێران بە هۆكاری توندوتوتیژیەكان و پاڵپشتی گروپە تیرۆرستیەكان دەزانن، بەڵام ئەمە دورە لە راستییەوە".

لە كۆتاییدا خامنەیی داوا لە گەنجانی رۆژئاوا ئەكات لە ئێستا و ئایندەدا باشتر بیربكەنەوە و كاریگەریان هەبێت لە بڕیاردان و دارشتنەوەی سیاسەتی وڵاتەكەیان.





خەندان
Top