بۆ یه‌كه‌مجار ژنانی سعوودیه به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی سعوودیه له 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا ئه‌نجام بدرێت و بۆ یه‌كه‌مجاریش ژنانی ئه‌و وڵاته به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن و ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن.
له‌نێو حه‌وت هه‌زار پاڵیوراو كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسییه‌كانی 284 ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌كه‌ن، كه نۆسهدیان ژنن.
بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی سعوودیه له سه‌رده‌م پادشا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز له ساڵی 2005دا ئه‌نجامدرا و له هه‌ڵبژاردنی 2011شدا، ئه‌و پادشا كۆچكردووه، بهڵێنیدا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، ژنانیش مافی به‌شداریكردنیان له پرۆسه‌كه‌دا ده‌بێت.
سعوودیه له سه‌رده‌می پاشاد عه‌بدوڵڵا به‌ندوباوه‌كانی به‌رده‌م ژنانی وڵاته‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجار، ئه‌و پادشایه له ساڵی 2013دا، ژنانی له ئه‌نجوومه‌نی شوورا وڵاته‌كه‌ی دامه‌زراند.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، رێژه‌ی تۆماركردنی ناوی ژنان له چاو رێژه‌ی پیاوان نزمه، تا ئێستاش 130 هه‌زار و 600 ژن ناوی خۆیان له بنكه‌كانی ده‌نگدان تۆماركردووه، له به‌رامبه‌ریشدا 1 ملیۆن و 350 هه‌زار پیاو ناوه‌كانییان تۆماركراوه.
K24
