بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکی رووسی چوار کەس گیانیان لەدەستدا

 بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکی رووسی چوار کەس گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی تشرینی دووەم لەئەنجامی خراپ نیشتنەوەی هەلیکۆپتەرێک لە رووسیا چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی تاس-ی رووسی هەلیکۆپتەرەکە لە جۆری AS-350 بووە و پێنج کەسی هەڵگرتووە: سێ سەرنشین و دوو فڕۆکەوان، بەڵام کاتێک نیشتووەتەوە بە توندی بە زەوی کەوتووە و لە ئەنجامدا چوار کەسیان گیانیان لەدەستداوە".

لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئەمە پێنجەم رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە و هەلیکۆپتەری رووسییە.












رووداو
Top