ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی: پارچه‌ی تۆپ به‌ر كه‌لله‌سه‌ری قاسم سلێمانی كه‌وتووه
"ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی مقاوه‌مه‌ی ئێرانی" له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زانیارییه‌كانی له‌ناو سوپای پاسدارانه‌وه وه‌رگرتووه. باس له‌وه ده‌كات كه ژه‌نراڵ سلێمانی پارچه‌ی تۆپ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه.
له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا هاتووه: " سوپای سوریای ئازاد ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ژه‌نراڵ سلێمانییان كردۆته ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه پارچه تۆپ به‌ر سه‌ری كه‌وتووه".
دوو نه‌شته‌رگه‌ری قورسی بۆكراوه
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌كه، ژه‌نراڵ سلێمانی به ئۆتۆبوسی فریاكه‌وتن گه‌یه‌نراوه‌ته دیمه‌شق، له‌وێشه‌وه بۆ تاران. له‌وێ خراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی"به‌قیه‌توڵا"ی سه‌ربه سوپای پاسداران.
هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: " تاكو ئه‌مڕۆ دوو نه‌شته‌رگه‌ری قورس بۆ سلێمانی ئه‌نجام دراوه. بارودۆخی ته‌ندروستیشی زۆر خراپه".
"ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی" چه‌ند گرووپێكی ئۆپۆزسیۆنن، به‌ناوبانگترینیان "موجاهیدی خه‌ڵق"ه كه تاكو 2008 له‌ئه‌ورووپا و تاكو 2012 له‌ئه‌مریكا به‌تیرۆریست ناسرابوو.
پێشتر میدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه كه سلێمانی له‌ده‌ورووبه‌ری حه‌له‌ب برینداربووه.
باس‌نیوز
