پوتین: ئیدی هاووڵاتییانی تورکیا ناتوانن لە رووسیا کار بکەن

 پوتین: ئیدی هاووڵاتییانی تورکیا ناتوانن لە رووسیا کار بکەن
سەرۆکی رووسیای فیدڕال پرۆژە بڕیارێکی واژۆکردووە، کە بەهۆیەوە، ئیدی هاووڵاتییانی تورکیا ناتوانن لە رووسیا کاربکەن.



بەپێی پرۆژە بڕیارەکەی حکوومەتی رووسیا، کە کۆشکی کرملین لە راگەیەندراوێکدا واژۆکردنی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیای لەسەر پرۆژەکە راگەیاند، بە شێوەیەکی کاتیی هەناردەکردنی ”هەندێک بەرهەمی تورکی“ قەدەغەکرا.



بڕیارەکە ئەوەش لەخۆدەگرێت، کە لە سەرەتای ساڵی 2016ـەوە، خستنە سەر کاری ھاووڵاتییانی تورکیا لە رووسیا قەدەغە دەکرێت، بەڵام ئەم بڕیارە ئەو تورکیاییانە ناگرێتەوە، کە ئێستا لەرووسیان.



هەروەها لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، رووسیا تاکلایەنە رێککەوتنی هەڵگرتنی ڤیزا لە نێوان وڵاتەکەی و تورکیا هەڵدەوەشێنێتەوە و ھاوکات لەو مێژووەوە، ئەنجامدانی گەشتی کۆمپانیا گەشتیارییەکانی رووسیا بۆ تورکیا قەدەغە دەکرێت.







باسنیوز
Top