ئەرکی پارێزگاریکردن لە گەلەکەمان، نادەینە دەست هاوپەیمانانمان

ئەرکی پارێزگاریکردن لە گەلەکەمان، نادەینە دەست هاوپەیمانانمان
سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، سەبارەت بە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سوریادا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەشدارییەکی تەواوەتی دەکات و ئەرکی پارێزگاریکردنی گەلەکەی، بۆ هاوپەیمانان جێناهێڵێت.

دەیڤد کامیرۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا دوێنێ شەممە 28 ی تشرینی دووەم وتی: "پێموایە، کە دەبێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئاسمانی سوریادا بەڕێوەبچێت و پێویستە بریتانیا بەهۆی ئەو توانا سەربازییانەی کە هەیەتی، رۆڵێکی کاریگەر لەم بوارەدا بگێڕێت، ناکرێت ئەرکی پارێزگاریکردن لە گەلەکەمان بۆ هاوپەیمانانمان جێبهێڵین و دەبێت بەشێک بین لەم رووبەڕووبوونەوەیە".

ناوبراو وتیشی: "رەنگە بپرسن، کەواتە لە داهاتوودا چی روودەدات، منیش دەڵێم ئەوەی کە پێویستە رووبدات، بنیاتنانی حکومەتێکە لە سوریادا، کە نوێنەرایەتیی تەواوی لایەنەکانی ئەو وڵاتە بکات، بەڵام ناکرێت ئێمە چاوەڕوانی روودانی ئەم چارەسەرە سیاسییە بکەین و هیچ کارێک نەکەین، بەڵکو دەبێت بەوپەڕی توانامانەوە هەوڵبدەین بۆ پاراستنی وڵات و گەلەکەمان".







خەندان
Top