سزا ئابورییەکانی روسیا، کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە
ئەو بەرپرسە تورکییە، بە ئاژانسی ناوبراوی راگەیاندووە، کە هەنگاوەکانی ئێستای پۆتن تەنها زیان بە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ناگەیەنێت، چونکە ئەم کارانە هیچ ئەنجامێکیان نییە و تەنها کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە قوڵتر دەکەنەوە.
• سزا ئابورییەکانی روسیا
ڤلادیمیر پۆتین، سه‌رۆكی روسیا، چه‌ند بڕیارێك سه‌باره‌ت به چۆنێـی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ توركیا و كۆمپانیا توركییه‌كان ده‌رده‌كات.
له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره نوێیه‌كانی سه‌رۆكی روسیادا، كه دوێنێ واژۆی له‌سه‌ر نوسراوێک كردووه و تیایدا، فه‌رمانیكردووه به كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، کە چیتر گه‌شت بۆ توركیا رێكنه‌خه‌ن، داواشی له كۆمپانیاكانی تر كردووه، له سه‌ره‌تای ساڵی تازەوە، كرێكاری توركی نه‌هێنن بۆ ئیشكردن.
هه‌روه‌ها، فه‌رمانیداوه هه‌موو گه‌شتێكی فڕۆكه‌وانی بازرگانی بۆ توركیا رابگیرێت، ئه‌مه جگه له گرتنه‌به‌ری رێكاری ئابوری تایبه‌ت دژ به توركیا.
سه‌رۆكی روسیا، حكومه‌ته‌كه‌ی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌رجی توند دابنرێت له‌سه‌ر هاورده‌كردنی شتومه‌كی توركی بۆ وڵاته‌كه‌ی.
هه‌روه‌ها فه‌رمانیكردووه به چڕكردنه‌وه‌ی چاودێری ئه‌منی بۆ سه‌ر كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه توركییه‌كان له ناو روسیادا.
بڕیاره‌كانی ڤلادمیر پۆتین، دوای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان روسیا و توركیا دێت، به‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه روسییه‌كه‌وه له‌لایه‌ن توركیاوه.
خەندان
