به هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى له نێیجیریا 21 كه‌س كوژران
سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه رێپێوانێكى موسڵمانانى شێعه مه‌زهه‌بى له ویلایه‌تى كانۆ كرده ئامانج كه به‌شداربووانى رێپێوانه‌كه به‌ره‌و شارى زاریا ده‌رۆیشتن بۆ یادكردنه‌وه‌ى دامه‌زراندنى بزوتنه‌ى شیعه له نێیجیریا .
لاى خۆشیه‌وه عه‌لى یوسف كایاكى گوته‌بێژى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه به ئه‌سۆشیه‌یتد پرێسى راگه‌یاندووه كه به پێى ئاماره‌كان، بیست و یه‌ك كه‌س كوژراون و لانیكه‌م چل كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوون .
ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك گوندى داكاسوبى ڕوویداوه كه بیست كیلۆمه‌تر له شارى كانۆ دووره . هاوكات پۆلیس رایگه‌یاندووه كه نازانن كێ له پشت ئه‌وو هێرشه‌وه بووه، به‌ڵام به‌شداربووانى رێپێوانه‌كه گروپى بۆكۆ حه‌رام به به‌رپرسیارى ته‌قینه‌وه‌كه ده‌زانن .
