ئیسرائیل نوێنەرایەتییەک لە ئیمارات دەکاتەوە
رۆژی هەینی 27ـی تشرینی دووەمی 2015، دەوڵەتی ئیمارات رایگەیاند، کە هەر رێککەوتنێک لە نێوان رێکخراوەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل کاریگەری بەسەر هەڵوێستیی فەرمیی ئیمارات نابێت و هیچ پەیوەندییەکی دیپلۆماسیی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە دروست نابێت.
میدیا ئیسرائیلییەکان رایانگەیاندووە، کە رۆژی سێشەممەی رابردوو، دووری گۆڵد، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل چووەتە شاری ئەبو زەبی بۆ بەدواداچوون بۆ رێکارەکانی کردنبەوەی نوێنەرایەتیی ئیسرائیل لەو رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
مەریەم فەلاسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاندووە، کە ئیرینا رێکخراوێکی سەربەخۆیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، هیچ کار ناکاتە سەر ئیمارات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتە.
تاوەکو ئێستا هەر پێنج وڵاتی عەرەبی میسر، مەغریب، مۆریتانیا، ئوردن و تونس پەیوەندیی دیپلۆماسییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە و لەم دوو ساڵەی دواییش، قەتەر بە فەرمیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند، بەهۆی بۆردوومانکرنی غەززەی فەلەستین.
باسنيوز
