روسیا و ئیسرائیل: دروستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی له سوریا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی هاوبه‌شه
رادیۆی عیبری له ئیسرائیل، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌سه‌رچاوه ئه‌منییه باڵا ئیسرائیلییه‌كانه‌وه وه‌ریگرتووه، ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه: "هاریكاریییه‌كی ژێربه‌ژێر له‌نێوان روسیا و شه‌ڕڤانه كورده‌كان له باكووری سوریا هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رووسه‌كان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه له هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان به‌شێك له هێزه كوردستانییه‌كان و رژێمی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه یه‌كێك له خاڵه هاوبه‌شه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی روسیا و ئیسرائیل له سوریا، خواستی هه‌ردوولایه بۆ زیانگه‌یاندن به توركیا، ئه‌وه‌ش له رێگای ئاماده‌كاری ده‌بێت بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی له باكووری سوریا.
هاوكات رۆژنامه‌ی "مه‌عاریف" له ژماره‌ی دوێنێ چوارشه‌مه‌دا نووسیویه‌تی: "توركیا گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی پێشنیازه‌كانی روسیا هه‌ست پێبكات كه بریتین له هه‌نگاونان بۆ پاڵپشتیكردنی كورده‌كان".
خه‌ندان
