هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پاریس 3 تۆمه‌تباری كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانیان كوشت

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پاریس 3 تۆمه‌تباری كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانیان كوشت
له‌ ناوچه‌ی سان دۆنی باكووری پاریس هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانیان بۆ ده‌ستگیركردن و كوشتنی تۆمه‌تبارانی ته‌قینه‌وه‌كانی هه‌ینیی رابڕدوو ده‌ستپێكرد و دوو كه‌سیان كوشت و سێی دیكه‌شیان ده‌ستگیركرد.

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا دوو پۆلیس برینداربوونه‌ .

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا هێزه‌كانی پۆلیس و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌شدارن، رۆژی هه‌ینیی رابڕدوو ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ شاری پاریس روویاندا و تێدا 130 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌دانی دیكه‌ش برینداربوون.
Top