گوتەبێژی هاوپەیمانان: داعش مەترسییە بۆ سەر هەموو جیهان

 گوتەبێژی هاوپەیمانان: داعش مەترسییە بۆ سەر هەموو جیهان
گوتەبێژی هاوپەیمانان رایدەگەێنێت، هێرشەكانی رابردووی داعش لە چەندین شاری جیاجیای جیهان دەیسەلمێنن ئەو گروپە مەترسیەكی جدیە بۆ سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بەڵێنیش دەدات لە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبن.

ستیڤ وارن، گوتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە شاری بەغدا ئاماژەی بە هێرشەكانی داعش بۆ سەر شارەكانی بەغدا، بەیروت، ئەنكەرە، سینا و پاریس كرد و، جەختیكردەوە "ئەو هێرشانە راستی ئەوەیان دەرخست، عێراقییەكان ماوەیەكی زۆرە دەیزانن، كە داعش مەترسیی و هەڕەشەیەكی جدیە بۆ سەر هەموو جیهان".

وارن گوتیشی "بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی عێراق، هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە شەڕی داعش، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕدا (لە ناوچەكانی سوریا و عێراق".

گوتەكانی وتەبێژی هاوپەیمانان لە كاتێكدایە، بەپێی دواین راگەیەندراوی هێزەكانی هاوپەیمانان لە رۆژی (15ی ترشینی دووەمی 2015) لە سوریا 10 هێرش و لە عێراق 13 هێرش كراونەتە سەر ئامانجەكانی داعش، یەكێك لە هێرشەكانیش بۆ سەر 116 تانكەری نەوت هەڵگری داعش بووە لە نزیك ناوچەی ئەبوكەمال.









رووداو
Top