فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر شارى ره‌قه‌

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى فه‌ڕه‌نسا هێرشی دیكه‌یان كرده‌ سه‌ر شارى ره‌قه‌
وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كرده‌وه‌؛ كه‌ نیوه‌شه‌وى رابردوو 10 فرۆكه‌ى جه‌نگیی وڵاته‌كه‌یان ئۆپه‌ڕاسۆنێكى ئاسمانى نوێیان له‌ دژى داعش له‌ شارى ره‌قه‌ ئه‌نجامدا.

به‌ پێى ئاژانسى هه‌واڵى فه‌ڕه‌نسا؛ به‌ هۆى ئه‌و بۆردوومانانه‌ ناوه‌ندێكى فه‌رمانده‌یى و ناوه‌ندێكى مه‌شق و راهێنانى داعش ته‌قییه‌وه‌.

شایه‌نى باسه‌ ئه‌مه‌ دووه‌مین هێرشى ئاسمانى فه‌ڕه‌نسایه‌ بۆ شارى ره‌قه‌؛ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ تیرۆریستانى داعش شه‌وى هه‌ینى رابروو هێرشى تیرۆریستیان له‌شارى پاریس ئه‌نجام دا؛ كه‌ له‌ ئاكامدا 132 كه‌س كوژران.
Top