فینلەندا: هێرشەکانی فەرەنسا کار لە دۆخی پەنابەرانی ئێرە ناکات
سیبیلا دوێنێ شەوی شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە لەدوای هێرشە تیرۆریستییەکانی فەرەنسا، ئەوان وردتر چاودێری سنوورەکان دەکەن، هەروەها پەرە بەتوانایی پۆلیسی فینلەندی دەدرێت.
ئەوەشی راگەیاند کە هێشتا ئاستی مەترسیی روودانی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر فینلەندا نزمە.
سەرۆک وەزیران لە کۆتاییدا ئامادەیی وڵاتەکەی پێشان دا کە ئەگەر یەکێتی ئەوروپاش نەتوانێ چاودێری سنوورەکانی چالاکتر بکات، ئەوا فینلەندا لای خۆیەوە دەتوانێ سنووری خۆی بپارێزێ، ئەگەرچی ئەو رێوشوێنانەش هاتوچۆی نێوان سنووری وڵاتانی ئەوروپی پەک دەخات.
باسنيوز
