سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانی ئێران ده‌كات
ئه‌م سه‌ردانه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه تۆكمه‌یه ته‌ماشا ده‌كرێت كه له‌ئێستادا له‌نێوان روسیا و ئێران‌دا هه‌یه.
له دوای ساڵی 2007وه، سه‌ردانه‌كه‌ی پۆتین بۆ ئێران به یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ ئه‌و وڵاته داده‌نرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تێیدا سه‌رۆكی روسیا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران وتوێژ بكه‌ن.
ئاماده‌بوونی پۆتین له كۆڕبه‌ندی وڵاتانی هه‌نارده‌كه‌ری غاز، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی خۆرئاوا له سه‌ر ئێران كه به‌پێی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی مانگی ته‌مووزی رابردوو، بڕیار وایه له ساڵی داهاتوودا هه‌ڵبگیرێن.
خەندان
