ئۆباما داوای درێژكردنهوهی دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران دەكات
درێژكردنەوەی دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران رێگە بە ئەمریكا دەدات، بەشێك لە گەمارۆكانی بەرامبەر ئهو وڵاته بھێڵێتەوە.
هەرچەند لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو و بەتایبەت پاش هاتنە سەرکاری رۆعانی وەک سەرکۆمار باس لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا دەکرێت، بەڵام خامنەیی و باڵی توندڕەوی ناو دەسەڵاتی ئێران بە توندی دژی ئەم پرسەن.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979 و دوای بە بارمتەگرتنی باڵیوز و فەرمانبەرانی باڵێۆزخانەی ئەمریكا لە تاران لەلایەن بەرپرسانی ئەوكاتی شۆڕش، دۆخی نائاسایی لەدژی ئێران راگەیاند و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات بە فەرمی پچڕا. ئەو دۆخە نائاساییە ھەتا ئێستەش بەردەوامە و هەموو ساڵێک نوێ دەکرێتەوە.
باسنيوز
