كه‌نه‌دا 25 هه‌زار په‌نابه‌رى سورى وه‌رده‌گرێت

كه‌نه‌دا 25 هه‌زار په‌نابه‌رى سورى وه‌رده‌گرێت
جاستن ترودۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ى بیست و پێنج هه‌زار په‌نابه‌ری سووری وه‌رده‌گرێت . له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا جاستن ترودۆ رایگه‌یاند كه‌ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ڵێنیان دابوو به‌پێی توانای ئابووری و مرۆیی، فریای ره‌وشی خراپی په‌نابه‌ران بكه‌ون و بیست و پێنج هه‌زار په‌نابه‌رى سووری وه‌رگرن.

ئێستایش حكوومه‌تی نوێی كه‌نه‌دا كار بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ژماره‌یه‌ی په‌نابه‌ران ده‌كات و كه‌نه‌داش ته‌نها په‌نابه‌ری سووری وه‌رده‌گرێت و ئامانجیشیان وه‌رگرتنى ئه‌و ژماره‌یه‌ى په‌نابه‌رانه‌ پێش كۆتایی ئه‌مساڵ و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتیشدا ژماره‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێكردنى رێكاره‌ یاساییه‌كان و دابینكردنی شوێن بۆ نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ره‌ سوورییه‌كان .
Top