ئۆباما بروسكه‌ی ماته‌مینی بۆ ڕووسیا نانێرێت
له‌م میانه‌یه‌دا پرسیاری زۆر ده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆچی سه‌رۆكی ئه‌مریكا هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی به‌وئاراسته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسیهكهیدائهنجام نه‌داوه. له‌كاتێكدا زۆرترین به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسه له‌لایه‌ن میدیاكانی ئه‌مریكاوه ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌وباره‌یه‌وه وته‌بێژی فه‌رمی”كرملین” به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند: ” جۆنی كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سێرگی لاڤرۆڤه‌وه كردووه‌و، به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكاوه هاوخه‌می بۆ گه‌لی ڕووسیا ده‌ربڕیوه”.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئهمریكاو ڕووسیا به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانه‌كانی ڕووسیاوه له كێشه‌ی سوریادا، به‌ره‌و نزمترین ئاست چوون. بۆیه به‌لای هه‌ندێك له‌چاودێرانه‌وه، ده‌رنه‌بڕینی هاوخه‌می بۆقوربانییهكانی فڕۆكه ڕووسییه‌كه، نیشانه‌ی ڕوونه له‌سه‌ر نزمی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌م كاته‌دا.
باسنيوز
