ئاکپارتی تا ئێستا سەدا 51ی دەنگەکانی بە دەست ھێناوه‌

ئاکپارتی تا ئێستا سەدا 51ی دەنگەکانی بە دەست ھێناوه‌
پارتیی داد و گه‌شه‌پێدان- ئاکپارتی-، لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا كه‌ ئه‌مڕ یه‌كشه‌ممه‌ ساز درا، لە کردنەوەی سەدا 78ی سندووقەکانی ده‌نگداندا، سەدا 51ی دەنگەکانی بە دەست ھێناوه‌. بەم پێیەش 326 پەرلەمانتاری بە دەست ھێناوە.

له‌ بەرەبەیانیشەوە کاروچالاکییەکان لە بارەگەی سەرەکیی ئاکپارتی دەستی پێ کردووه‌ و، لەم چوارچێوەیەش وێستەگەکانی پاس لە نزیک بارەگەی ئاکپارتی چۆڵ کران و ئامادەکاریی تەواو ئەنجام درا. هاوکات هێزەکانی ئاسایش رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵیان گرتووه‌تە بەر.

چاوەڕوانیش دەکرێت سەرۆکوەزیرانی تورکیا (ئەحمەد داوودئۆغڵو) کە لە شاری قۆنیا دەنگی دا و دواتر گەیشتە ئانكارا، دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان لە باڵکۆنی بارەگای سەرەکیی ئاکپارتی گوتارێک بۆ هاووڵاتیان پێشکەش بکات.
Top