تێكساس سكاڵای حكوومه‌تی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌..هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمدا نییه‌

تێكساس سكاڵای حكوومه‌تی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌..هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمدا نییه‌
دادگای تێكساس سكاڵای حكوومه‌تی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ پێوه‌ست به‌فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان تۆماریان كردبوو؛ ئه‌م بڕیاره‌یش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستانه‌ و جارێكی دی بۆ جیهان به‌یانكرایه‌وه‌ كه‌ هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمدا نییه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یاندراوێكیاندا كه‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان كوپییه‌كی ده‌ستخستووه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دادگای تێكساس به‌فه‌رمی داوای حكوومه‌تی عێراقی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ پێوه‌ست به‌ فرۆشتنی نه‌وت و رێگریكردن له‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌و دادگایه‌دا تۆماریان كردبوو.
له‌ راگه‌یاندراوكه‌دا هاتووه‌ كه‌ هیچ رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمدا نییه‌ كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا بفرۆشرێت یان له‌ جیهاندا.
Top