هه‌واڵگریی ڕوسیا: 600 تیرۆریست به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵهاتوون
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا، 60 هێرشیان كردوه‌ته سه‌ر تیرۆریستان‌و ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌وان كردویاننهته ئامانج، ته‌نها تیرۆریستانیان لێبوه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی روسیا، ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو، 50 بنكه‌ی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردوه‌ته ئامانج.
لایخۆشیه‌وه ده‌زگای هه‌واڵگریی ڕوسیا بڵاوی كرده‌وه، ته‌نها دوێنێ 600 تیرۆرست له‌ترسی هێرشی فڕۆكه‌كانی ڕوسیا ناوچه‌كانیان جێهێشتوه‌و به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵهاتوون، ئه‌ركانی گشتیی سوپای ڕوسیاش ڕایگه‌یاند: مۆسكۆ سه‌باره‌ت به‌و شوێنانه‌ی هێرشی تێدا ئه‌نجامداون، ئه‌مریكای ئاگادار كردوه‌ته‌وه .
سەرچاوەكانی عەرەبی
