ئۆباما له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د له‌پۆسته‌كه‌یدا هاته ده‌نگ
له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی حه‌فتاهه‌مین خولی دانیشتنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتارێكی پێشكه‌شكردو تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ناكرێت داوای مانه‌وه‌ی دكتاتۆرێك بكه‌یت له‌پۆسته‌كه‌یدا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌له‌وانه‌یه ئه‌وه‌ی دوای خۆی خراپتر بێت له‌كاتێكدا ئه‌و دكتاتۆره كه مه‌به‌ست لێی (به‌شار ئه‌سه‌د)ی سه‌رۆكی سوریا یه، به‌رمیله باروت به‌میلله‌ته‌كه‌یدا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌و هه‌زاران منداڵی كوشتوه.
ئۆباما وتیشی:" ته‌نها به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی به‌س نییه بۆ به‌رقه‌راربوونی سه‌قامگیری له‌سوریادا" ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌مریكا ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ ڕوسیا و ئێران‌دا هه‌مه‌هانگی بكات به‌ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانه‌كانی سوریا.
باراك ئۆباما له‌كۆتایی وتاره‌كه‌شیداجه‌ختی له‌وه‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌سوریا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوزه‌رێت وه‌ڵامه‌كانیان ئاسان نین، هاوكات ده‌ستپێكردنی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌سوریای بێ به‌شار ئه‌سه‌د دوپاتكرده‌وه.
