سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌ست له‌كار ده‌كشێنێته‌وه
به‌پێى ئه‌وه‌ى میدیاكانى ناوخۆى ئه‌مه‌ریكا بڵاویانكرده‌وه، ئالن له‌سه‌ر سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له سووریا نیگه‌رانه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بڕیاریداوه له كۆتایى ئه‌م ساڵ ده‌ست له‌كار بكشێنێته‌وه.
هاوكات لاى خۆشیه‌وه ئاڵن وێراى ئه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكرده‌وه و له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیشدا رایگه‌یاند، یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى له پۆستى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژ به رێكخراوى تیرۆرستى داعش، بۆ ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاوسه‌ره‌كه‌ى دووچارى بووه‌ته‌وه.
ئۆباما له‌سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دژ به داعش جۆن ئالنی وه‌ك نێرده‌ی تایبه‌تی خۆی دیاریكرد، كه ئێستا ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه له 65 وڵات پێكدێت.
