باراك ئۆباما و ئەنجێلا مێركل: چاره‌سه‌رێكی گونجاومان هەیە له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ پەنابەران
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا هه‌ریه‌كه له ئۆباما و مێركل به‌پێویستیان زانیوه چاره‌سه‌رێكی گونجاو له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا بدۆزرێته‌وه بۆ كێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌جۆرێك هه‌ر وڵاته و و به‌پێی ئه‌و به‌شه‌ی بۆی داده‌نرێـت په‌نابه‌ر لهخۆبگرێـت.
هه‌روه‌ك به‌گرنگیان زانیوه كاربكرێت بۆ چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هۆكاره بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی كۆچكردنی هاوڵاتیانی سوریا له وڵاته‌كه‌یان له‌ڕێی كارئاسانیكردن بۆ پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌و وڵاته‌دا به‌جۆرێك رێخۆشكه‌ر بێت و بۆ یه‌كڕیزی سورییه‌كان.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هه‌ریه‌كه له ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و فرانسۆ هۆلاندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی لوتكه‌ی ئه‌وروپا، هاوڕابوونی خۆیان نیشاندا له‌سه‌ر پێویستی یارمه‌تیدانی وڵاتانی دراوسێی سوریا و هاوكاریكردنیان له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه تا هه‌لی زیاتریان بۆ بڕه‌خسێت و بتوانن ژماره‌یه‌كی زۆرتر ئاواره‌ی سوریا له‌خۆبگرن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كامیرۆن و هۆلاند به‌پێویستیان زانی وڵاتانی ئه‌وروپا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه بگێڕنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان كه شایسته‌ی پێدانی مافی په‌نابه‌ری نین.
هه‌ر هه‌مان رۆژ وه‌زیرانی ناوخۆی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پلانی دابه‌شكردنی 120 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌نێوان خۆیاندا، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه پێشتر هه‌ندێك له‌و وڵاتانه ئاماده نه‌بوون ئه‌و پلانه جێبه‌جێ بكه‌ن.
خه‌ندان
