پارتى سیریزا له هه‌ڵبژاردنی یۆنان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
تسیبراس رایگه‌یاند كه هاووڵاتیانی یۆنان وته‌ی خۆیان گوت و سه‌لماندیان ئه‌و قۆناغه ئابوورییه‌ى یۆنان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، پێویستی به هه‌وڵی جددیی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه .
ئهلیكیسیس تسیبراس سه‌رۆكى پارتى سیریزا له وته‌یه‌كیدا له به‌رده‌م جه‌ماوه‌رى پارتههكى رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن حكومه‌تێكی ئیئتیلافی نوێ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپهیمانهكهیدا پارتى یۆنانی سه‌ربه‌خۆ پێك بهێنێت . هاوكات پارتى دیموكراتی نوێش دانی به شكستهێنان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا نا .
