پۆلیسی میسری 12 گەشتیار دەکوژێت و وەزارەتی ناوخۆش هۆکاری کوژرانیان ئاشکرا دەکات

پۆلیسی میسری 12 گەشتیار دەکوژێت و  وەزارەتی ناوخۆش هۆکاری کوژرانیان ئاشکرا دەکات
ژمارەیەک گەشتیار بە گوللەی پۆلیسی میسری کوژران و پۆلیسیش رایدەگەیەنێت، کە بە هەڵە تەقەیان لێکردوون.

رۆژی دووشەممە 14ـی ئەیلول، وەزارەتی ناوخۆی میسر رایگەیاند، کە لە میانەی ئەنجامدانی ئەرکەکانیان و هێرشکردنە سەر گرووپێکی چەکدار لە ناوچەی واحات لە بیابانی رۆژئاوا، پۆلس تەقەی لە کاروانێکی گەشتیاران کردووە.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی میسر، ئەو ناوچەیە ناوچەی سەربازیی بووە و نەدەبوو ئەو گەشتیارانە بچنە ئەوێ.

بەهۆی رووداوەکەوە، 12 گەشتیار و رێنیشاندەری میسری کوژران و 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی مەکسیک لە بەیاننامەیەکدا هەواڵی کوژرانی دوو مەکسیکی پشتڕاستکردووەتەوە.

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، کە رۆژی یەکشەممە چەکدارەکانیان بەرپەرچی هێرشێکی سوپا و هێزە ئەمنییەکانی میسریان داوەتەوە.










باسنیوز
Top