مه‌حمود عه‌باس ده‌ستی له سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی كێشایه‌وه
واسل ئه‌بو یوسف ئه‌ندامی لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین كه به‌رزترین ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رێكخراوه‌كه‌یه بۆ ئاژانسی فرانس پرێس وتی: " مه‌حممود عه‌باس سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكار و زیاتر له نیوه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه ده‌ستیان كێشایه‌وه".
وتیشی: "به‌وشێوه‌یه‌ش بۆشایی یاسایی دروست بووه و به‌هۆیه‌وه بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌له‌ستین كراوه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌ماوه‌ی مانگێكدا بۆ هه‌ڵبژاردنی لیژنه‌یه‌كی جێبه‌جێكاری نوێ بۆ رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین".
لای خۆیه‌وه سائیب عریقات ئه‌مین سری لیژنه‌ی جێبه‌جێكای رێكخراوی ئازادیخوازی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند كه لیژنه‌كه ده‌ستی كردووه به ئاماده‌كاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی فه‌له‌ستینی و داواشی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه كردووه رێوشوێنی یاسایی بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه له نزیكترین ماوه‌دا.
خەندان
