ئێران موشوكێكى نوێى (زه‌مین زه‌مینى) نمایشكرد
ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌ر له مانگێك ئێران و وڵاتانی پێنج كۆیه‌ك رێككه‌وتوون به‌وه‌ی ئێران پابه‌ند بێت به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران . ئێران رایگه‌یاند كه پابه‌ند نابێت به بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه سزا به‌سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی ده‌سه‌پێًنێت .
له‌مباره‌وه حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران له وته‌یه‌كیدا له رێوره‌سمی نمایش كردنی ئه‌م مووشه‌كه نوێیه رایگه‌یاند كه ئێمه چه‌ك ده‌كڕین و ده‌فرۆشین و پێشیده‌خه‌ین و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش داوا پێشكه‌ش به هیچ لایه‌نێك ناكه‌ین و پابه‌ندی هیچ بڕیارێكیش نابین .
