سەرۆک وەزیری لیبیا داوا لە هاوپەیمانانی وڵاتەکەی دەکات هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە وڵاتەکەی ئەنجام بدەن
عەبدوڵڵا ئەلثنی لە چاوپێـکەوتنێـکدا شەوی چوارشەممە گوتی حکومەتەکەی بە پەلە پـێویستی بە چەک و پشـتیوانی دیکەیە تاوەکو شەڕی داعشیان پـێبکات. گوتیشی دەیەوێت هێزی پـیادەی لیبیا ئەرکی نەهێشتنی داعش لە وڵاتەکەی لە ئەستۆبگرێت.
جێی ئاماژەیە حکومەتی لیبیا خوازیارە ئەو قەدەغەکردنی ناردنی چەک و تەقەمەنیـیە کە بەسەر وڵاتەکەی سەپێدراوە لەوەتای سـاڵی 2011 وە لە پاش ڕووخاندنی ڕژێمی موعەممەر قەزافیـیەوە لاببرێت.
لە ئێسـتادا دوو حکومەت لە لیبیا هەیە، حکومەتی شەرعی لە شـاری توبڕوقی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و حکومەتێـکیش لە تەرابلوسی پایتەخت بە پاڵپشـتی گروپە ئیسلامیـیەکان.
VOA
