باڵیۆزی توركیا لە تاران بانگهێشتی وەزراەتی دەرەوەی ئێران كرا
ماڵپەڕی فەرمیی وەزراەتی دەرەوەی ئێران لەم بارەوە بڵاوی كردووەتەوە ئێران لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی كە بە “هەوڵێ تیرۆریستی” وەسفی كردوون پەرچەكرداری نیشان داوە و هێرش بۆ سەر هاووڵاتیان، مسافر و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەناو خاكی توركیای بە توندی مەحكووم كردووە و توركیاشی لەم كارە ئاگادار كردووەتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە جێگری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری وڵاتانی هاو بەرژەوەند و قەوقاز باڵیۆزی توركیای بانگ كردووە و وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی ئێران لەو رووداوانەی كە بۆ هاووڵاتیانی ئێران لەناو خاكی توركیا روو دەدەن، گوتوویە “دەبی َتوركیا گرنگیی زۆرتر بە پاراستنی ئاسایشی هاووڵاتیانی ئێرانی و ئۆتۆمبێلەكان بدات.”
لە ماوەی دوو حەفتەی پێشوودا چەندین حاڵەتی هێرش بۆ سەر پاسی ماسفرانی ئێران و ئۆتۆمبیچلە بارهەڵگرەكان لەناو خاكی توركیا رووی دا كە یەك كەس بووەە قوربای و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون.
هاوكات چەند تانكەرێكی نەوتی ئێرانیش لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە ئاگریان تێبەر درا.
لەبارەی شوناسی هێرشبەران هەتا ئێستە هەواڵ و زانیارییەكی فەرمی لەلایەن توركیا بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام هەندێ سەرچاوە ئەو هێرشیانەیان داوەتە پاڵ پارتی كرێ:ارانی كوردستان (PKK).
ماوەی نزیكەی یەك مانگە بە شكاندنی ئاگربەشتی دوو ساڵەی نێوان توركیا و پەكەكە جارێكی تر شەڕ و پێكدادانی نێوان هەردوولا دەستی پێكردووەتەوە و ئەمەش پرۆسەی چارەسەیی ئاشتیی لەو وڵاتە .
باسنیوز
