سەرۆكی پەرلەمانی ئێران: ئیسرائیل وڵاتێكی شەڕخوازە
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیمی سەر بە سوپای پاسداران “عەلی لاریجانی” سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە رێوڕەسمێكدا بە توندی هێرشی كردووەتە سەر ئیسرائیل بە وڵاتێكی شەڕانی و كێشە خولقێنی لە قەڵەم داوە.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا رەخنەی لە سیاسەتەكانی ئەمەریكا گرت كە ئەوان بە شانازییەوە لە حكوومەتێكی شەڕانیی وەك ئیسرائیل پاڵپشتی دەكەن و دەڵێن “ئاسایشی ئیسرائیل، ئاسایشی ئێمەیە.”
لە بەرانبەردا بنیامین نتانیاهۆ سەرۆكی ئیسرائیل ئاشكرای كردووە كە هەموو ئەو لێدوان و روانگانەی كە ئیسرائیل بە شەڕانی و كێشەخولقێن دەشوپێنن، دوورن لە داوای لە هەموو جوولەکاکانی دنیا کردووە بەرەنگاری رێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران ببنەوە و راستییەوە و درۆیەكی ستەمكارانەن.
لاریجانی كەلە رێوڕەسمی “رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤی ئیسلامی و كەرامەتی مرۆیی” قسەی دەكرد، هێرشی كردووەتە سەر رەوشی مافی مرۆڤ لە رۆژئاوا و بێجگلە شەڕ گیروگرفتی زۆر لە بواری مافی مرۆڤ و توندوتیژی بە واتا ئەمڕۆییەكەی هەیە كە ئەویش پرسی كۆیلەتییە لە رۆژئاوا.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا باسی لە گرنگیدا ن بە خەڵكسالاری لە سیستمی دەسەڵاتدا كردووە و بە پرسێكی گرنگی دەسەڵاتەكانی لە قەڵەم داوە كە دەبێ خەڵك لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆیاندا بەشدار بن.
ئەم گوتانەی لاریجانی لە كاتێك دایە كە بەڕای چالاكوانانی كافی مرۆڤ ئێران یەك لە وڵاتانی پێشێلكاری مافی مرۆڤە و لە بواری لەسێدارە داندا پلەی دووەمی لە جیهاندا هەیە و هاوكات نەتەوەكانی دیكەی ئێران لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆیاندا هیچ رۆڵیكیان نییە .
هەواڵدەریی تەسنیم لە هەواڵێكی دیكەدا باشی لەوە كردووە كەلە مانگی سێپتەمبەردی داهاتوودا شاندێكی ئەمریكی سەردانی ئیسرائیل دەكەن كە ئامانج لەم سەفەرە بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتەكانی ئێران لە ناوچەكە و بەتایبەت لەژی حیزبوڵڵای لوبنانە.
باسنیوز
