واشنتۆن هۆشدارى له پلانى هێرشى تیرۆرستى بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ده‌دات
وه‌ك وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ك هۆشدارییه‌كى تازه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، هه‌ڕه‌شه‌ى تیرۆرستان بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له مانگى ئابى 2014 ده‌ستپێكردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانى دژى تیرۆرستانى داعش له عێراق و سووریا ئه‌نجامیده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌گه‌رانه زیاد ده‌كات، كه‌وا تیرۆرستان وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه، هێرشى تیرۆرستى دژى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانى له وڵاتانى رۆژئاوا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و ئه‌گه‌ره دوور نه‌خراوه‌ته‌وه، كه هێرشى تیرۆرستى له هه‌ر شوێنێكى جیهان بێت رووبدات به تایبه‌تیش له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریكا و ئه‌ورووپا و ئاسیا.
