به‌ناوبانگترین سیخوڕی ئیسرائیل ئازاد ده‌كرێت
مارك ریمۆندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، ئێمه به به‌رده‌وامی وتومانه پێویسته "جوانسان بۆلارد" سزاكه‌ی به‌ته‌واوه‌تی وه‌ربگرێـت، كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی سزادراوه له پای ئه‌و تاوانه مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌نجامیداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و سیخوڕه له ساڵی 1985 دا ده‌ستگیركراوه و له ساڵی 1987 سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ئه‌و سزادراوه ده‌توانێت سوود له ئازادكردنی مه‌رجدار وه‌ربگرێت دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ مانه‌وه‌ی له زیندان.
پێگه‌ی نوسینگه‌ی گرتووخانه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، پێدچێت له رۆژی 21ی نۆڤه‌مبه‌ری 2015 "بۆلارد" كه له گرتووخانه‌ی ویلایه‌تی "میسۆری"دا زیندانی كراوه ئازاد بكرێت.
لیژنه‌ی ئازادكردنی تۆمه‌تباران به‌شێوه‌ی مه‌رجدار، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی به زیندانی هه‌تا هه‌تایی سزادراون ئازاد بكات دوای تێپه‌ڕبوونی 30 ساڵ به‌سه‌ر مانه‌وه‌یان له زیندان و یاخود بڕیار بدات به مانه‌وه‌ی تاوه‌كو كۆتایی ژیانی له زیندان و ئازاد نه‌كردنیان.
رۆژنامه‌ی "وڵ ستریت جۆڕناڵ" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئیسرائیل له دوای واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له گه‌ڵ ئێران‌دا، ئه‌مریكا ئه‌و سیخوڕه‌ی ئیسرائیل ئازاد ده‌كات.
بۆلارد له خێزانێكی ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز یه‌هودی له‌دایكبووه و وه‌ك شاره‌زا له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكادا كاری كردووه، له‌نێوان ساڵه‌كانی 1984 و 1985 به‌هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی له باره‌ی چالاكییه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكاوه له وڵاتانی عه‌ره‌بی راده‌ستی ئیسرائیل كردووه.
خه‌ندان
