زه‌ریف: گرنگترین كێشه‌كان بێ چاره‌سه‌رن
هه‌روه‌ها گوتی: ” پێم وایه هه‌تا ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه له‌ڤییه‌ننا ده‌مێنمه‌وه”.
زه‌ریف ئاماژه‌ی به دانوستانه پۆزه‌تیڤه‌كانی كرد له‌گه‌ڵ “جۆن كیری” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا و گوتیشی: ” ئیشه‌ڵا كێشه ته‌كنیكییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتیشی:” تائێستا گرنگترین كێشه‌كان به‌بێ چاره‌سه‌ر و به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه. ئومێدمان وایه ئیراده‌ی سیاسی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو كێشه‌كان”.
سه‌باره‌ت به‌پرسیارێك كه بۆچی دانابه‌زێت بۆ ناو ڕۆژنامه‌نووسه‌كان و وه‌ڵامیان ناداته‌وه، زه‌ریف گوتی: ” ئێمه سه‌رقاڵی دانوستانین، ئێستا بۆیه بۆ ئه‌م بانیژه‌یه هاتومه‌ته ده‌رێ تاكو كه‌مێك پشوو بده‌م”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند: ” تیمی دانوستانكاری ئه‌تۆمی ئێران، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ڤییه‌ننا به‌جێ ده‌هێڵن”.
باسنيوز
