هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى 21 هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر تیرۆریستانی داعش
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزى ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كان رۆژی پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ویلاییه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه له عیراق 14 هێرشی ئاسمانی و له سووریا حه‌وت هێرشی ئاسمانییان كرده سه‌ر تیرۆریستانی داعش.
به پێی به‌یاننامه‌كه هێرشه ئاسمانییه‌كان له عیراق كرانه سه‌ر تیرۆریستانی داعش له چه‌ند شوێنێكی جیا جیا‌و چه‌ندان ئامانجیان له نزیك به‌غدا و حه‌ویجه‌و فه‌لووجه‌و حه‌دیسه و كه‌ركووك و مه‌خموورو مووسڵ و ڕومادی و شه‌نگال و ته‌له‌عفه‌ر پێكاو خاڵێكی پشكنین و ده‌روازه‌یه‌كی تونێل و چه‌ك و ته‌لارو حهشارگهیهكیان تێكشكاند‌و خاپوور كرد.
له سووریایش هێرشه ئاسمانییه‌كان كرانه سه‌ر چه‌ند پێگه‌و مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش له نزیك ئه‌لبوكه‌مال و حه‌له‌ب و ره‌قه و كۆبانێ و گره سپی و چه‌ندان كامیۆنی سه‌ربازی و حه‌شارگه‌و ته‌لارو شوێنی شه‌ڕكردنیان تێكشكاند‌و خاپوور كرد.
