ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی سربرێنیتسا ده‌درێت
ئه‌و پرۆژه بڕیاره كه تیایدا به توندترین شێوه كۆكوژییه‌كه‌ی سربرێنیتسا و هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی جه‌نگ و ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تی كراون ئیدانه‌كراوه، ئه‌گه‌ر په‌سه‌ند بكرێت به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و تاوانانه‌ی له سربرێنیتسا ئه‌نجامدراون به كۆمه‌ڵكوژی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
دیوانی دادوه‌ری نێوه‌ده‌وڵه‌تی و دادگای سزای نێوده‌وڵه‌تی پێشووی یوگسلافیا، پێشتر ئه‌و تاوانانه‌ی له سربرێنیتسا ئه‌نجامدرابوون به كۆمه‌ڵكوژی ناوزه‌ند كردبوو. له پرۆژه بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیادا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه پێویسته ئه‌و رووداوانه‌ی له سربرێنیتسا روویاندا بۆ ئه‌وه‌ی له بۆسنه و هه‌رسك رێككه‌وتن بكرێت، به كۆكوژی ناوزه‌ند بكرێن، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی "كۆمه‌ڵكوژی" له‌لایه‌ن دادگاكانه‌وه بۆ ناوزه‌ند كردنی تاوانه‌كه، به‌ر به رێككه‌وتنه‌كه ده‌گرێت.
له كاتی جه‌نگی بۆسنه و هه‌رسكدا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سربرێنیتسا ناوچه‌ی ئارامی دروست كرد، به‌ڵام له 11ی ته‌مووزی 1995 دا له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سڕبستانی سه‌ربه راتكۆ میلادیچه‌وه داگیركرا.
له‌و كاته‌دا ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی بۆسنه كه په‌نایان بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بردبوو، له‌لایه‌ن سه‌ربازانی هۆڵه‌نداوه راده‌ستی سڕبه‌كان كران.
له‌و هاووڵاتیه مه‌ده‌نیانه‌ش هه‌شت هه‌زار و 372 كه‌سیان به پاس و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر گوازرانه‌وه و له دارستانه‌كان، كارگه و عه‌مباره‌كانی ناوچه‌كه‌دا به دڕندانه‌ترین شێوه كوژران ،پاشان ته‌رمه‌كانیان له چه‌ند گۆڕێكی به كۆمه‌ڵدا نێژران.
