ئۆباما: له‌قۆناغی داهاتوودا، زۆربه‌چڕی به‌ره‌نگاری داعش ده‌بینه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه‌واشنتۆن سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆسه‌ر داعش له‌سوریادا چڕبكاته‌وه. هاوكات باسی له‌وه‌ش كرد كه شه‌ڕی دژ به‌تیرۆریسته‌كان كاتی ده‌وێت.
ئۆباما گوتی: ” هه‌وڵه‌كانمان چڕ ده‌كه‌ینه‌وه له‌دژی داعش له‌سوریادا”.
هه‌روه‌ها گوتی: ” هێرشه ئاسمانییه‌كانمان ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی نه‌وت وگاز ده‌كه‌نه ئامانج، كه ژماره‌یه‌ك له چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه باربوو ده‌كه‌ن. سه‌ركردایه‌تی ئه‌و گرووپه و ژێرخانه‌كانی ده‌كه‌ینه ئامانج”.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر چڕ و بێ پێشینه، هێرشه‌كانی بۆسه‌ر داعش ده‌ست پێكردووه. ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ژێرخانی ناوچه‌كانی ژێرده‌سته‌ڵاتی داعش به‌ته‌واوی زیانیان پێ بگات. هاوكات 30 كه‌س له‌چه‌كداره‌كانی داعش له‌و هه‌ڵمه‌ته چڕه‌دا كوژراون.
به‌گوته‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش، مه‌به‌ست له‌و شاڵاوه چڕانه، كۆمه‌كی كردنه به‌پێشڕه‌وی هێزه كوردییه‌كان.
له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا،ئۆباما گوتی: ” له‌ساڵی پێشوودا، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت كه چۆن ده‌توانین به‌ربگرین به داعش، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی سه‌ركه‌وتوو له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بێت”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانییه‌وه 5000 جار بۆردوومانی داعشی كردووه. له‌هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سوریادا. له‌میانه‌ی هێرشه‌كانیشدا، هه‌زاران چه‌كداری داعش كوژراون، كه‌سه‌ركرده‌ی باڵاشیان تێدا بووه.
به‌ڵام جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌خێرایی كۆتایی نایه‌ت. كاتی ده‌وێت. چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت حاڵه‌تی پاشه‌كشه‌ش تۆمار بكرێت..
ئۆباما زیاتر دواو گوتی: ” لاوازی ستراتیژی داعش، بوه‌ته حاڵه‌تێكی ڕاسته‌قینه” ئه‌ندامه‌كانیشی له‌لایه‌ن هیچ ده‌وڵه‌تێكه‌وه پشتیوانیی لێناكرێت. دڕندایه‌تییه‌كه‌شیان له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌كانی ژێر ده‌ستیانه‌وه زۆر به‌توندی ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه”.
باسنيوز
