وه‌زیری دارایی یۆنان ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس 24 بڵاویكرده‌وه، یانیس فاروفاكیس، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی نوسیوویه‌تی: "پێم راگه‌یه‌نرا كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی ناوچه‌ی یۆرۆر پێیان باشه نه‌چمه كۆبوونه‌وه‌كانیان، ئه‌مه بیرۆكه‌یه‌كه كه سه‌رۆك وه‌زیران به‌باشی ده‌زانێت به‌ڵكو بگه‌ن به چاره‌سه‌رێك، هه‌ربۆیه منیش واز له پۆستی وه‌زیری دارایی ده‌هێنم."
دوای سه‌ركه‌وتنی ده‌نگی نه‌خێر له راپرسییه‌كه‌ی یۆنان وای له یانیس فاروفاكیس، وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش بكات.
وه‌زیری دارایی یۆنان راشیگه‌یاند: "ده‌نگی نه‌خێر كه 61.31%ی راپرسییه‌كه بوو، گرنگی و بایه‌خی خۆی هه‌یه داواشیكرد چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌یرانی دارایی وڵاته‌كه‌ی بدۆزریته‌وه و چاكسازیی راسته‌قینه له‌و وڵات‌دا بكرێت".
خه‌ندان
