فلادیمر پوتین پشت له بەشار ئه‌سه‌د ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ئیلاف كه له سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا وه‌ریگرتووه، حكومه‌تی روسیا 100 گه‌وره فه‌رمانبه‌ری وڵاته‌كه‌ی له رێی فڕۆكه‌خانه‌ی لازقییه گواستووه‌ته‌وه و له‌نێو ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و بهرپرسانهشدا، چه‌ند پسپۆڕێكی تێدایه كه له ژووری پرۆسه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كه‌ی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ پسپۆڕانی ئێران و حزبوڵا كاریان كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، تائێستا روسیا شوێنی ئه‌و پسپۆرانهیان به كه‌سانی دیكه پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌ڵكو مۆسكۆ ژماره‌ی كارمه‌ندانی خۆی له باڵیۆزخانه‌ی دیمه‌شق كه‌مكردووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌مانبه‌ر و پسپۆڕانه‌ش، روسیا پابه‌ند نه‌بووه به گرێبه‌ستی چاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا له‌جۆری (سوخۆی) و هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌پشت سه‌ردانه‌كه‌ی مانگی رابردووی فه‌هد جاسم فریج-ی وه‌زیری به‌رگریی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه بوو بۆ ئێران تا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه به‌رپرسانی تاران بكاته نێوه‌ندكار له‌گه‌ڵ مۆسكۆ.
خه‌ندان
