له‌ توركیا 99 كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ ده‌یانویست بچنه‌ یۆنان ده‌ستگیركران

له‌ توركیا 99 كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ ده‌یانویست بچنه‌ یۆنان ده‌ستگیركران
له‌ كه‌ناراوه‌كانی گوندی به‌هرامكاله‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی ئایڤاجكی چاناكاله‌ 99 كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ستگیركران كه‌ ده‌یانویست به‌ڕێگه‌ی قاچاغ بچنه‌ دوورگه‌ی میدیلی یۆنانه‌وه‌. تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی شارۆچكه‌كه‌ پشتبه‌ستن به‌ زانیاری هه‌واڵگری ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كادرگا بورنوی سه‌ربه‌ گوندی به‌هرامكاله‌ ئه‌نجامدا.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا 80 كۆچبه‌ری نایاسایی كه‌ هاووڵاتی سووری بوون ده‌ستگیركران، كه‌ له‌نێو باخی زه‌یتووندا حه‌شاردرابوون. هاوكات تیمه‌كان گرووپیكی دیكه‌ی كۆچبه‌ریان دۆزیه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌و ده‌ریا چووبوون. به‌هاوكاری تیمه‌كانی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا ئۆپه‌راسیۆنێكیان بۆ ده‌ستگیر كردنیان ده‌ست پێ كرد.

له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا 19 كۆچبه‌ری نایاسایی دیكه‌ ده‌ستگیركران كه‌ هاووڵاتی ئه‌فغانی بوون. دوای ئه‌وه‌ی ئیفاده‌ له‌ كۆچبه‌رانی نایاسایی وه‌رگیرا، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حكومی ئایڤاچك كران به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ته‌ندروستی. پاشان ئه‌و 99 كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌ به‌مه‌به‌ستی سنوورداش كردنه‌وه‌یان ره‌وانه‌ی ناوه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بیانیه‌كان كران له‌ ناوچه‌ی ئایڤاچك.
Top