قاچاغچییه‌كانی لیبیا چه‌كدارانى داعش بۆ ئه‌وروپا ده‌گوازنه‌وه
عه‌بدولباست هارون كه یه‌كێك له راوێژكارانى لیبیایه رایگه‌یاندووه: كه چه‌ته‌كانى ده‌ریا شوێنى ئه‌و چه‌كدارانه له ناو ئه‌و به‌له‌مانه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌نابه‌رانى نایاسایى به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌به‌ن وپێویستیشه كه چه‌ته‌كانى ده‌ریا نیوه‌ى ئه‌و پاره‌یه‌ى كه له كۆچبه‌ران وه‌ریده‌گرن له‌گه‌ڵ داعش دابه‌شى بكه‌ن ؛ تاوه‌كو داعش رێ‌یان پێبدات كه له‌سه‌ر ئیشى خۆیان به‌رده‌وام بن.
شایه‌نى باسه رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له راپۆرتێكدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مساڵ شه‌ست هه‌زار كه‌س هه‌وڵیانداوه به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا ئاژانسى په‌نابه‌رانى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جه‌ختى له‌وه كردوه‌ته‌وه كه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌یرانى كۆچى په‌نابه‌ران هه‌وڵى زیاتر بدرێت.
