هیندستان و چین ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌یان به‌به‌هاى 22 ملیار دۆلار ئیمزا كرد

هیندستان و چین ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌یان به‌به‌هاى 22 ملیار دۆلار ئیمزا كرد
هیندستان و چین ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌یان به‌به‌هاى 22 ملیار دۆلار ئیمزا كرد . له‌وبارییه‌وه‌ نامجیا سی گامبا دبلۆماتكار له‌ باڵیۆزخانه‌ى هیندستان له‌ چین رایگه‌یاند كه‌ له‌میانى سه‌ردانه‌ سێ رۆژیه‌كه‌ى ناریندرا مۆدى سه‌رۆك وه‌زیرانى هیندستان بۆ چین هه‌ر دوو وڵات ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتنامه‌یان به‌به‌هاى 22 ملیار دۆلار له‌ بواره‌كانى وزه‌ى به‌ستوو و به‌نده‌ره‌كان و دارایی و پیشه‌سازى ئیمزا كرد .

چین ده‌یه‌وێت هه‌لى زیاترى له‌ ئابووریی هیندستان ده‌ستكه‌وێت كه‌ ئیسَتا یه‌ك ترلیۆن دۆلاره‌ . ئه‌مه‌و نارێندرا مۆدی سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆكوه‌زیرانی چین لی كی چینگ سه‌ردانی وڵاتی چینی كرد و به‌ مه‌راسیمێك پێشوازی لێكرا.
Top