له‌ هێرشێكى تیرۆریستانى داعشدا 20 تیرۆریست و 30 سه‌ربازى رژێمی سوریا كوژران

له‌ هێرشێكى تیرۆریستانى داعشدا 20 تیرۆریست و 30 سه‌ربازى رژێمی سوریا كوژران
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى و روانگه‌ى مافه‌كانى مرۆڤى سووریا رایانگه‌یاند، چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى رژێم له‌ پارێزگاى حمس. روانگه‌كه‌ ئاشكرایكرد، له‌و هێرشه‌دا بیست چه‌كدارى تیرۆرستى داعش و سى سه‌ربازى هێزه‌كانى رژێم كوژراون.

روانگه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، ئامانج له‌ هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش، كۆنترۆڵكردنى شارى سخنه‌بوو كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى حمس كه‌ ئێستا له‌ ژێر ده‌ستى هێزه‌كانى رژێمه‌. هاوكات سه‌رچاوه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ش رایگه‌یاند، هێشتا شه‌ڕه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌. له‌م ماوانه‌ى دواییدا، چه‌كدارانى تیرۆرستانى داعش به‌شێوه‌یه‌كى چڕ ده‌ستیان به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانى رژێمه‌.
Top