كۆشكى سپى: ئه‌مرۆ ئۆباما له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێنشینى سعودیه كۆده‌بێته‌وه
هاوكات له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئۆباما دووپاتى كرده‌وه، كه واشنتۆن له پشتیوانیكردنى هاوپه‌یمانه‌كانى وڵاتانى كه‌نداو به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌و دیمانه‌یه‌دا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند، هیچ گومانێك له‌باره‌ى پابه‌ندبوونى وڵاته‌كه‌ى به ئاسایشى ناوچه‌كه و پشتیوانى له وڵاتانى كه‌نداو نییه.
سه‌باره‌ت به ئێرانیش، باراك ئۆباما گوتى: ئێران ره‌وشتى ترسناك و مه‌ترسیدارى بۆ ناسه‌قامگیرى وڵاتانى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مه وێراى ئه‌وه‌ى ئێران پشتیوانى له گروپه چه‌كداره تیرۆریستیه‌كان ده‌كات. له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، واشنتۆن و تاران هه‌وڵى گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایى ئه‌تۆمى ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌بێت له رفتارو ره‌وشته‌كانى ئێران به‌ئاگابین
